رۆژی ئاڵا نزیکە
بەرگدوورێک: خەڵکێکی زۆر جلی کوردییان کردووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەرگ دوورێک دەڵێ، لە دوو مانگ پێش ئێستا قوماشیان هێناوە بۆ رۆژی ئاڵا تا بۆیان بدوورێ، وەک ئەو باسی دەکات، لەسەر دورینی دیزاینەکەی خەڵک هەر ئارەزوویان لە شێوازە رەسەنەکەیەتی.
هەموو ساڵێك لە 17ی مانگی12 و كۆتایی ساڵ، رۆژێكی تایبەت هەیە بە ئاڵا فەرمانبەران و قوتابیان و هاوڵاتیان خۆیانی بۆ ئامادە دەكەن و دەچن جلی كوردی دەدورن و یادی ئەو رۆژە دەكەنەوە.
شادان جەمالەدین بەرگدووری جلی كوردیە بۆ 964 قسەی کرد و وتی، هاوڵاتیان ئەمسال بەجۆش و خرۆشەوە دێن بۆ دوورینی جلی كوردی بۆ رۆژی ئاڵا موشتەری هاتووە دوومانگ پێش ئێستا قوماشی هێناوە.
وەک ئەو باسی کرد، بۆ ئەمساڵ نەخشی ئاڵا ترێندە، ئەو کە لە هەولێر بەرگدووری دەکات وتی، ئەوان لێرە هەموو جۆرە جلێكی ژنان و منداڵان دەدوورن، ئەوەی زیاتر خەڵک داوای کردووە، دوورینیەتی بەشێوازی رەسەنن
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا