کەشى 48 کاتژمێرى داهاتوو

لە سبەینێوە گەرما بەهێزەکە لاواز دەبێت

964+

وریا فەتاح

چەند رۆژێکە کەشى هەرێمى کوردستان گەرمە و لە زۆرلەى ناوچەکانى پلەکانى گەرما نزیک بوونەوە لە 50 پلەى سیلیزى، بەڵام بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى لە سبەینێوە کاریگەرى شەپۆلى گەرماکە بەرەو لاوازى دەڕوات.

 

کەشناسى پێشبینى کردووە کە ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و کەش گەرم دەبێت لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ دروست بوونی هەور لەسەر هەندێ ناوچەی جیا جیای هەرێم .

لەبارەى پلەکانى گەرماوە پێشبینى کردووە کە نزیک دەبنەوە لە پلەکانى دوێنێ بەم شێوەیەى خوارەوە:

هەولێر: 44 پلەی سیلیزی

پیرمام: 41 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:45 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 45 پلەی سیلیزی

دهۆک: 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:45 پلەی سیلیزی

گەرمیان:48 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:32 پلەی سیلیزی

لە سبەینێوە دۆخەکە تاڕادەیەک دەگۆڕێت و کاریگەرى شەپۆلى گەرماکە بەرەو لاوازى دەڕوات، پلەکانى گەرما تا 3 پلەى سیلیزى دادەبەزن، بەمشێوەیەى خوارەوە:

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەى چوارشەممە:

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:43 پلەی سیلیزی

گەرمیان:46 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:31 پلەی سیلیزی