12 خێزان لە هۆتێلن
ھەموو شتێک لەسەر لافاوەکەی گەرمیان
964+
توانا نەقی
لە کەلار زیاتر لە 15 خێزان بەھۆی لافاو ماڵەکانیان بەجێھێشتووە و باشێکیان لە ماڵی دۆست و خزمەکانیان ماونەتەوە و بەشێکیشیان لە یەکێک لە ھۆتێلەکانی کەلار بێ بەرامبەر جێگای مانەوەیان بۆ دابینکراوە.
ھیچ زیانێکی گیانی لە گەرمیان روینەداوە، ئەوەی ھەیە تەنھا ژمارەیەک ماڵ ئاو رۆشتووەتە خانووەکانیان، ھەروەھا شەوی رابردوو لەلایەن ھێزە ئەمنیەکان و تیمە فریاگوزاریەکان نزیکەی 30 کەس لە خنکان رزگارکراون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی