655 کەس بوژانەوەی دڵیان بۆ کراوە

لە سلێمانی رۆژانە 55 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان کردووە

فەرهاد حەسەن

بەپێی ئامارێکی فەرمی لە سلێمانی رۆژانە 55 هاوڵاتی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان کردووە و 22 کەسیش بوژاندنەوەی دڵیان بۆ کراوە.

ئامارەکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، کە هی مانگی رابردووە.

لەماوەی 1.11.2025 تاوەکو 30.11.2025 لە نەخۆشخانەی دڵ هەزار و 667 نەخۆش سەردانیان كردوە و 889 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

655 بوژانەوەی دڵ و 40 نەشتەرگەری دڵ و 365 قەستەرە و 190 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.

هەر لە مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی دڵ 216 پشكنینی سیتی سكان و 372 ئیكۆ و 335 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراون، هەروەها 130 چارەسەری سروشتی كراوە و 251 تیشك گیراوە و  چوار هەزار و 934 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.