کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز بەڕێوەی دەبات
له ههڵهبجه سمینارێك لهبارهى “پیسبوونى ژاوهژاو” بۆ خوێندكارانى ئامادهیی رێكخرا
964+
فەرهاد حەسەن
ناوەندی هەڵەبجەی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز، بەپێویستی زانی خوێندکارانی ئامادەیی لە هەڵەجە لە سیمنارێک کۆبکاتەوە و باسی پیسبوونی ژاوەژاویان بۆ بکات بۆ ئەم مەبەستاش ئامادەیی هەڵەبجەی ئێوارانی بانگهێشتی سیمنارەکە کرد.
ئاماژە بەوەکراوە، هەڵەبجە لەچاو رووبەر و ژمارەی دانیشتوانی شارێکی پڕ لە ژاوەژاوە ئەوەشی بۆ چەند هۆکارێک گەڕاندووەتەوەلەوانەش؛
– لاوازی ئەدای ئیداری و بەڕێوەبردن کە تاوەکو ئێستاش بەکارهێنان لە شارەکەدا تێکەڵ و پێکەڵە ئاسنگەر و سەمونخانە و کارگە و سەرتاشخانە و غەسل و دەرمانخانە هاوسێی یەکترن.
– خراپ بەکارهێنانی هۆیەکانی هاتووچۆ بەتایبەت ماتۆڕ زۆری ژمارەکەی وایکردووە 90%ـى خەڵکی هەڵەبجە بەسەرچاوەی ژاوەژاوی بزانن.
– نەبوونی بەشی تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارەکە وایکردووە لە 98%ـى ماتۆڕەکان بێ تابلۆ بن ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی سەرپێچیکاران لەدەرەوەی بازنەی لێپرسینەوەبن.
کۆمەڵەکە دەڵێت، سیمینارێکث لەلایەن مونزر عەلی بەسام ئەندامی دەستەی باڵا و سەرپەرشتیاری ناوەندی هەڵەبجەی کۆمەڵە بەڕێوەچوو، ئەوەی جێگەی سەرنج بوو بابەتەکە بەلای خوێندکارانەوە بابەتێکی تازە بوو، ئەگەرچی رۆژانە لە ژینگەیەکی ژاوەژاودا دەژین.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی زۆربەی خوێندکارانی بەشداربووی سیمنارەکە بە ماتۆڕ هاتووچۆ دەکەن، ئەوان رێنمایی ئەوەیان پێدان کە بەشێوەیەکی باش و تەندروست هاتوچۆکانیان بکەن و زیان بە خۆیان و دەوروبەر نەگەیەنن.