ئەم ئێوارەیە بەڕێدەكەون

ژووری بازرگانیی هەولێر چەند یاداشتێكی لەیەكگەیشتن لە ئیمارات واژۆ دەكەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، سەردانی وڵاتی ئیمارات دەکەن و بەرنامە وایە یاداشتی لەیەكگەیشتن لەگەڵ ژوورە بازرگانییەكانی ئەوێ واژۆ بكەن.

كامەران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بە 964ی راگەیاند، ئەم ئێوارەیە شاندەكەیان بەرەو ئیمارات بەڕێدەكەون، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندی.

وتیشی، “پلان و بەرنامەمان وایە وەبەرهێنەران و کۆمپانیا و خاوەنکارانی ئیمارات رابكێشین بۆ هەرێمی كوردستان و ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانییەکان و بەشداریکردن لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکان بێنینەدی، جگە لەوە پلانمان هەیە چەند یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بكەین لەگەڵ چەند كارێكی دیكەش.

ئاماژەی بەوەش دا، بڕیارە سەردانەكە چوار رۆژ بخایەنێت و سەردانی ژوورەکانی بازرگانی لە ئەبوزەبی، دوبەی، شاریقە، راس ئەلخەیمە و عەجمان بكەن.

ئەم سەردانەی شاندەكە دوای ئەوە دێت سەرۆك وەزیرانی كوردستان مەسرور بارزانییش سەردانی ئیماراتی كردووە و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.

ژووری بازرگانیی هەولێر: ئاسانكاری بۆ هەموو كۆمپانیاكا...

ژووری بازرگانیی هەولێر: ئاسانكاری بۆ هەموو كۆمپانیاكان دەكەین