بچن نۆرە بگرن

ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ، شۆڕش و سەنگاو نەوت دابەشدەکرێ

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ لە چەند گەڕەکێک نەوت بەسەر هاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی شۆڕش و سەنگاو دابەش دەکرێت، ئەو هاووڵاتیانەی کارتی زیرەکی نەوتیان نوێکردووەتەوە دەتوانن سوودمەند بن.

بڕی نەوتەکە 200 لیترە، بە نرخی 104 هەزار دینار بە هاوڵاتیان دەدرێت.

ئەمە بڵاوکراوەی یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵە و دەڵێ، ئەمڕۆ یەکشەممە 7.12.2025و لە گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی شۆڕش و سەنگاو نەوت دابەش دەکەن.

بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، ئەو هاوڵاتیانەی کارتی زیرەکی نەوتیان نوێکردووەتەوە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن، هەر هاووڵاتییەکیش تا ئێستا کارتی نەوتی وەرنەگرتووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.