ئامادەکارییە بۆ باران و لافاو

مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکانی هەڵەبجە پاککرانەوە

شۆڕش قادری

قەرارە لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز روو لە ناوچەکانی کوردستان بکات، بۆیە کارمەندانی شارەوانی هەڵەبجە کەوتوونەتەخۆ و دەستیان بە پاککردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان کردووە.

ئەمڕۆ شەممە 6.12.2025 سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانیان و ژینگەپارێزانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، پاکردنەوەی رێڕەوی ئاوەڕۆ و باراناوەکانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە بەردەوامە.

بەپێی پێشبیییەکانی کەشناسی قەرارە لە سبەینی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز روو لە ناوچەکانی کوردستان بکات و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، بۆیە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو دەکرێت و مەنهۆڵ و چەپەرەکان خاوێن دەکرێنەوە.