لە ماوەی شەس رۆژدا
300 هەزار لیتر نهوتى سپی بهسهر ناوهندهكانى خوێندن له ههلهبجه دابهشكرا
فەرهاد حەسەن
پەروەردەی هەڵەبجە دەڵێت لە ماوەی شەش رۆژدا توانیویانە نەوتی سپی بەسەر تەواوی ناوەندەکانی لە سنووری پارێزگاکەیان دابەش بکەن.
نەوتەکە بەسەر باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکان دابەشکراوە.
ئاماژە بەوە کراوە دوای دابینکردنی بڕی 300 هەزار لیتر نەوتی سپی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە دوای پشکنین و دڵنیابونەوە لە باشی و گونجاوی کوالیتیەکەی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی نەوتی و کانزاکانی سلێمانی، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لە رێگەی ليژنەیەکی تایبەتەوە نەوتەکەی دابەشکرد.
لە ماوەی شەش رۆژ تواندرا نەوتەکە بەسەر سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دابەش بکرێت و پەروەردەش دەڵێت زوو دابەشکردن و گەیاندنی نەوتەکە بۆ سنوورەکەیان پێویست بوو تاوەکو بتوانرێت گەرمکەرەوەکان بخرێنە خزمەتی قوتابیان و خوێندکاران لەوەرزی سەرمادا.