ئامادەکارییە بۆ باران و لافاو

ئاوەڕۆی هەولێر کەوتووەتە خۆی و مەنهۆڵەکان پاک دەکاتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئاوەڕۆی هەولێر کەوتووەتە خۆی و دەڵێ، “بە مەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو و كۆنەبوونەوەی ئاوی باران، وە خاوێنكردنەوەی تۆڕەكانی ئاوەڕۆ لە ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر پشکنین و پاکردنەوەیان کردووە”.

هەروەک، پشكنینی چاڵ و مەنهۆڵەکان لە ناوچەکانی، “ژێر پردی شەقامی 100 مەتری – بەحركە، گەڕەكی تەیراوە، گەڕەكی هەڤاڵان و شوقەكانی هانا ستی کراوە”، ئەوەش بە گوێرەی ئەوە راگەیەندراوەی 964 بینوویەتی.

ئەوە لە کاتێکدا، سیروان ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.12.2025 بە 964ی راگەیاند، شەوی یەكشەممە لەسەر دووشەممە شەپۆڵی باران دەستپێدەكات و تا هەینی بەردەوام دەبێت.

وتیشی، “لە هەندێك ناوچە پێویستە ئامادەكاری بۆ لافاو بكرێ، چونكە لە هەندێك ناوچەی نزم مەترسی هەیە، جگە لەوە لە كوێستانەكان چاوەڕێدەكرێت 200 ملم باران ببارێت”.

سیروان ساڵح دەڵێت، “داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە ئامادەکاری بکەن بۆ ھاتنی لافاو، لە سنووری گەرمیان بارانێکی بەھێز دەبارێت و مەترسی لافاو ھەیە”.

شارەزایەكی کەشناسی: پێویستە ئامادەكاری بۆ لافاو بكرێت

شارەزایەكی کەشناسی: پێویستە ئامادەكاری بۆ لافاو بكرێت