شەپۆڵێكی بەهێزی باران بەڕێوەیە
شارەزایەكی کەشناسی: پێویستە ئامادەكاری بۆ لافاو بكرێت
964+
میلاد جەلال
شارەزایەكی کەشناسی دەڵێت، شەپۆڵێكی بەهێزی باران روو لە كوردستان دەكات و لە هەندێك ناوچە 200 ملم باران دەبارێت، بۆیە واباشە ئامادەكاری بۆ ئەگەری لافاو بكرێت.
سیروان ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.12.2025 بە 964ی راگەیاند، شەوی یەكشەممە لەسەر دووشەممە شەپۆڵی باران دەستپێدەكات و تا هەینی بەردەوام دەبێت.
وتیشی، “لە هەندێك ناوچە پێویستە ئامادەكاری بۆ لافاو بكرێ، چونكە لە هەندێك ناوچەی نزم مەترسی هەیە، جگە لەوە لە كوێستانەكان چاوەڕێدەكرێت 200 ملم باران ببارێت”.
سیروان ساڵح دەڵێت، “داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە ئامادەکاری بکەن بۆ ھاتنی لافاو، لە سنووری گەرمیان بارانێکی بەھێز دەبارێت و مەترسی لافاو ھەیە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا