بۆ بەشی کۆتایی پڕۆژەکەیە

بڕی 117 ملیار دیناری دیکە بۆ دووسایدی هەولێر – کۆیە تەرخانکرا

964+

شۆڕش قادری

بڕی 117 ملیار دیناری دیکە بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی کۆتایی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە تەرخانکرا کە تا ئێستا نزیکەی 30٪ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە.

بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندیداوە لەسەر جێبەجێکردنی هەشت کیلۆمەتری بەشی کۆتایی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – كۆیە بە گوژمەی 117 ملیار دینار، بە جێبەجێكردنی ئەو قۆناغەش، رێگاکە دەگاتە ناوشاری کۆیە و دەبەسترێتەوە بە شەقامی 60 مەتریی شارەكە کە بڕیارە لە داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

ئەم بەشەی رێگاکە کە تەواوکاریی رێگای هەولێر – کۆیە بەرەو سلێمانی دەبێت، بە هەمان رەوش و پێوەری بەرزی ئەندازیاری جێبەجێ دەکرێت، هەر سایدەی سێ لاینە، بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆی هاوڵاتیانیش، چەندین بەرزەپرد لەخۆ دەگرێت.

دووسایدکردنی رێگای هەولێر – کۆیە، پڕۆژەیەكی ستراتیژی ڕێگاوبانی كوردستانە و پایتەختی هەرێمى كوردستان دەبەستێتەوە بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان کە بە گوژمەی  560 ملیار و 446 ملیۆن دینار دەستی پێکردووە و هەر بەپێی راگەیەنراوەکەی پارێزگای هەولێر، لەئێستادا نزیکەی 30%ـی کارەکانی تەواو بووە.

هەزار و 500 كەس و زیاتر لە 300 ئامێر لە دووسایدی هەولێر- كۆ...

هەزار و 500 كەس و زیاتر لە 300 ئامێر لە دووسایدی هەولێر- كۆیە كاردەكەن

"لە دوای تەواوکردنی دووسایدی هەولێر – کۆیە تونێلەکەی کۆیەش دروستدەکرێت"