زانکۆی کوردستان لە هەولێر

هەموو سێشەممەیەک جلی کوردی لەبەربکەن بۆ خوێندن

ئەحمەد مستەفا

زانکۆی کوردستان لە هەولێر، رۆژێکی هەفتەی کردووە بە رۆژی پۆشینی جلی کوردی و دەشڵێ بۆ ئەوەیە، هەمووان چاوی لەیەک بكەن و ئیتر جلی نەتەوەییمان نابێت فەرامۆش بكرێت.

زانکۆی کوردستان – هەولێر، زانکۆیەکی کەرتی تایبەتە قوتابیان لە بواری جیاواز لێی دەخوێنن، ئەو زانکۆیە هەموو رۆژانی سێشەممەی وەک رۆژی پۆشنی جلی کوردی ناساندووە.

بڕیارەکە ئیختیارییە و وەک لە بڵاوکراوەکانی باسی دەکات، بە مەبەستی بەرز راگرتنی کولتووری کوردی لە ناو قوتابییان و کارمەندانی زانکۆ بڕیارەکە دراوە.

وە جل و بەرگی کوردی وە کولتوور و ناسنامەی گەلی کوردە ناساندووە، ئەوەش هەوڵێکە بۆ پاراستنی.