هەواڵەکان

كامێرایەک بووەتە مۆتەكەی شۆفێران و دۆستى رۆژنامەنووسانیش خانەنشین بوو

ژووری هەواڵ

وەک دەڵێن، جادەکە بەو لێژییە و شۆفێریش بەو تیژییە، نەتیجەکەى هەر ئەوە دەبێت کە کامێراى تۆمارکردنى تیژڕۆیى فلاش لێدات و سەرپێچى لەسەر سەرپێچى تۆمار بکات، ئەوە چیرۆکى کامێرا جێگیرەکەى دەروازەى خەلیفانە کە بووە بە مۆتەکەى شۆفێران.

دواى 20 ساڵ خزمەتکردن لە سلکى پۆلیس، ئەمڕۆ یەکێک لە دۆست و نزیکى رۆژنامەنوسان خانەنشین بوو کە ئەویش رائید سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلێمانییە.

ئەمساڵ 30 سزادراوی چاکسازی گەورانی هەولێر لە زانکۆی نۆڵج وەردەگیرێن، کەسانێکیش هەن لە خرت و خۆڕا واز لە مەکتەب دەهێنن و ناخوێنن.

بە زەکات و سەرفترەى خەڵکى خێرخواز چەند دیوارێکى پێکەوەنا، بەڵام لیژنەى زێدەڕۆیى کەرکوک شۆفڵى ناردە سەر و بە پێنج خولەک تێک و پێکیدا.