شەش راوچى دەستگیرکران و چوار سوێسکەى راوکرا و ئۆتۆمبێلێکى راوچیانیش دەستیان بەسەرداگیرا...وێنە: پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى
لە سلێمانى
پۆلیسى دارستان لە مانگى رابردوو 25 راوچى راو کردووە
وریا فەتاح
هەموو ساڵێک لەگەڵ وەرزى بارانبارین، راوکردن بەرەو زیادبوون دەچێت، بەڵام لە سنوورى سلێمانى دۆخەکە بە شێوەیەک بووە راوچییەکان لە جیاتى راوکردنى باڵندە و ئاژەڵى کێوى، خۆیان بوون بە تۆڕى پۆلیسەوە و راوکراون.
مانگى رابردوو، مانگێکى سەخت بووە بۆ راوچیان و تەنیا لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پۆلیسى دارستان و سلێمانى، 25 راوچى کەوتوونەتە داوى پۆلیسەوە و دەستگیرکراون.
سنوورى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى پێکهاتووە لەو ناوچانە( سلێمانى، دوکان، چەمچەماڵ، قەرەداغ، سەیدسادق، پێنجوێن، ماوەت).
ئامارەکانى دەستگیرکردنى راوچیان کۆکراوەى یەک مانگى ئەو چالاکیانەیە کە لە پەیجى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلیمانى، بڵاوکراونەتەوە و 964 کۆى کردوونەتەوە.