10 کۆگای هەیە

کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە رووەو کۆتاییە و گەنم وەردەگرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی ئایندە تەواو دەکرێ و ئەگەری زۆرە، لەگەڵ وەرزی دروێنە دەست بە وەرگرتنی گەنم بکات، ئەم سایلۆیە لە 10 کۆگای عەمبار پێکهاتووە و هەر عەمبارێک بە ڕووبەری 1200 مەتر دروست کراوە.

بە تەواوبوونی سایلۆکەش جوتیارانی هەڵەبجە و ناوچەکانی دەوروبەری، وەک گەرمیان و شارەزوور و چەندین ناوچەی تر دەتوانن سوودی زۆری لێ وەربگرن بۆ دانەوێڵەکانیان.

کاوە حیکمەت، سەرپەرشتیاری پرۆژەکەیە و بەپێگەی فەڕمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی وتووە، سایلۆی هەڵەبجە لە ئێستادا قۆناغێکی باشی لە کارەکانی بڕیوە و 80%ی کارەکانی تەواو بووە بۆ ساڵی داهاتوو کارەکانی تەواو دەبێت.

سایلۆی هەڵەبجە تێچووی دروستکردنی 27 ملیار و 500 ملیۆن دینارە و توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن دانەوێڵەی هەیە؛ لەگەڵ 10 کۆگەی عەمبارکردنی خۆراک، کە قەبارەی هەریەکەیان 1200 مەتر دووجایە.

سایلۆی هەڵەبجە بە پرۆژەیەکی ستراتیجی دیاری کراوە، کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دروست دەکرێت.

حکومەتی هەرێم: 51٪ـی کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە

حکومەتی هەرێم: 51٪ـی کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە