خانەنشینان لە بەیانییەوە سەرەیان گرتووە
دابەشکردنى موچە دەکەوێتە دواى کاتژمێر 1ـى پاشنیوەڕۆ
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
سەرەڕاى ئەوەى دابەشکردنى موچە دەکەوێتە دواى کاتژمێر 1ـى پاشنیوەڕۆ، بەڵام ژمارەیەکى زۆر لە خانەنشینان لە بەردەم بانک وەستاون و بەشێکیان نەیانزانیوە دابەشکردنەکە دوادەکەوێت.
لە بانکى مەڵکەندى سلێمانى کە موچەى خانەنشینانى لێ دابەشدەکرێت، ژمارەیەکى زۆر لە خانەنشینان لە بەیانى زووەوە لەبەردەمى بانکەکە وەستاون و چاوەڕێى وەرگرتنى موچەن.
هەرچەندە کاتژمێر 1ـى پاشنیوەڕۆ دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات، بەڵام ژمارەیەک لە خانەنشینان نەیانزانیوە کە دابەشکردنى موچە دەکەوێتە دوانیوەڕۆ.
بەهۆى درەنگ ناردنى پارەى نەختینە، دابەشکردنى موچە چەند کاتژمێرێک دواکەوتووەو بڕیارە لە دواى نیوەڕۆوە دابەشکردنەکە، دەستپێبکات.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح