دوای 36 کاتژمێر کۆیە رووناک بووەوە

لە بەیانی چوارشەممەوە کارەبای نیشتیمانی بڕاوە ئەمشەو گەڕایەوە

+964

دەریا ئەحمەد _ کۆیە

دووای 36 کاتژمێر لە نەبوونی کارەبای نیشتیمانی، ئەمشەو کاتژمێر 9کارەبا گەڕایەوە، بەڵام هێشتا بە تەواوی سیقەی لەسەر نییە.

سیستەمی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە کۆیە دیاریکراوە، زیاتر لە 9ی شەو بۆ 9ی بەیانییە، بەڵام هێرشەکەی کۆرمۆر ئەو نۆرەیەی تێکداو لە بەیانی رۆژی چوارشەممەوە کارەبا نەبوو هەتا دوو کاتژمێر پێش ئێستا.

ئاکۆ رەوف بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارەبای کۆیە بە 964ـی وت، خشتەی کارەبای کۆیە دیاریکراوە و زۆرترین بڕی کارەبا لە قەزاکە لە کاتی شەو دەدرێت تا بەیانی بەڵام دوێنێ شەو بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە وەک هەر ناوچەیەکی تری کوردستان لە کۆیەش کارەبا نەبوو.

وتیشی خشتەی دابەشکردنی کارەبا بە تەواوی تێکچووە و ئێمەش نازانین و چاوەڕێین لە دابەشکردنی کارەبای هەولێرەوە ئاگادارمان بکەنەوە کە کەی کارەبا بدەین و کەی بیوەستێنین.

لە قەزای کۆیە دوێنێ لە کاتژمێر 9ـی بەیانیەوە کارەبای نیشتیمانی پچڕا و ئەمشەو لە کاتژمێر 9ـی شەو کارەبا درایەوە بە شارەکە و لە کاتژمێر 10:15 خولەک دووبارە کارەبای نیشتیمانی پچڕاوە، بەڵام دوای 15 خولەکی تر و لە ئێستا دا کارەبای نیشتیمانی بە قەزاکە درایەوە و بەڵام دیار نییە تا کەی و چەند کارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان.

بێ کارەبایی ئەم فانۆسە 43 ساڵەی هێنایەوە بەر مەیدان

بێ کارەبایی ئەم فانۆسە 43 ساڵەی هێنایەوە بەر مەیدان