" زۆر دڵخۆشبوم خەڵکی گەرمیانم ناسی"

ئاھەنگی یازدەھەمین خولی دەرچوانی زانکۆی گەرمیان

964+

میلاد جەلال- کەلار

خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان گەیشتن بە مورازی دڵیان و دڵخۆشن، یەکێک لە خوێندکارەکان دەڵێت، دوای ماندووبوونێکی زۆر توانیم ئەو ئامانجەی ھەیمە بەدەستی بێنم.

لارا جەمال لە سلێمانیەوە بۆ خوێندن چووەتە کەلار و چوار ساڵی زانکۆی لەوێ تەواو کردووە و دەڵێت، زۆر دڵخۆشبوم خەڵکی گەرمیانم ناسی، ھەندێک شتم لێرە بینی و زانی، ئەگەر نەھاتمایە تاکید نەمدەزانی.

هەندێکیان پێش دەرچوونیان لە زانکۆ کاریان بەدەستهێناوە، بەڵام هەندێکیان چاوەڕوانی هەلێکن، وەک زەهرا عوسمان، دڵخۆشە ئەمڕۆ ئاھەنگی دەرچونیەتی دەڵێت،”ھەوڵدەدەم لەکەرتی تایبەت کارێک بدۆزمەوە لە بوارەکەی خۆم و سوپاسی دایک و باوکم و براکەم دەکەم کە زۆر پاڵپشتم بوونە”.

پێداچوونەوە : پەری ساڵح

ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەول...

ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو