چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

بەخێرایی 186 کم رۆیشت و کارەساتی نایەوە

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئۆتۆمبێڵێک بەخێرایی زیاتر لە 180 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا کێشا، دواتر وەرگەڕا و کارەساتی نایەوە، لە رووداوەکەدا چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا و بەدیاریکراوی لە نزیک ناحیەی سلێمانبەگ لە سنووری دوزخورماتوو روویداوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW خۆی بە کیایەکی بەرزدا کێشاوە و وەرگەڕاوە، گیچی بی ئێمەکەش لەسەر 186 وەستاوە.

ئیبراهیم  خالید ئیشکگر لە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە 964ـی وت، “لەرووداوەکەدا دوو ژن و دوو پیاو کە ئەندامی یەک خێزانن و لەناو بی ئێمەکەدا بوون، گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش لە ئۆتۆمبێلی بەرامبەر برینداربوون، کە برینی یەکێکیان سەختە.”

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، دانیشتووی قەزای کفرین.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری