بەدرۆن

دوو جار هێرش کرایەسەر کێڵگەی کۆرمۆر

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

بەدرۆن دوو جار هێرش کرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ.

سەرچاوەیەک لە کێڵگەی کۆرمۆر بە 964ـی وت، کەمێک لەمەوبەر دوو جار بە درۆن هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و لە نزیک غازەکەی داوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زیانەکانی ئەو هێرشە نەزانراوە و ناشزانرێ درۆنەکان لە کوێوە ئاڕاستە کراون، لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکە دەستیپێکردووە.

لە ئێستاشدا ئاگرێکی زۆر لە کێڵگەکە بەرزبووەتەوە و تادێت زیاتر تەشەنە دەسێنێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دوو جار هێرش کرایەسەر کێڵگەی کۆرمۆر