جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه دێت
به‌م زووانه کۆنسوڵخانەی نوێ ئه‌مریكا لە هەولێر دەکرێتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، جێگرێكی وه‌زیرى دەرەوە ره‌وانه‌ى ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵات دەکات بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ند كار و چالاكییه‌ك، یه‌كێك له‌و كارانه‌شی كردنه‌وه‌ى کۆنسوڵخانەی نوێ وڵاته‌كه‌یه‌تى لە هەولێر.
ماڵپه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، مایکل ڕیگاس جێگری وەزیری دەرەوە بۆ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رچاوه‌كان لە سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه دێته ناوچه‌كه و تاوه‌كو رۆژى 5.12.2025 ده‌مێنیته‌وه.
سه‌ردانى تورکیا و عێراق و ئیسرائیل دەکات و جەخت لەسەر پابەندبوونی ئەمریکا دەکاتەوە بۆ پێشخستنی سەقامگیری، ئاسایش، ئازادی ئایینی و خۆشگوزەرانی لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
لە تورکیا، جێگری وەزیر سەرۆكایه‌تى شاندی ئەمریکا دەکات کە یادی 1700 ساڵەی یەکەمین ئەنجومەنی نیسیا دەکەنەوە. لەگەڵ هاوتا تورکەکانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا کۆدەبێتەوە و لەگەڵ بارتۆلۆمیۆی یەکەمی پاتریاکی ئیکۆمێنیکیش کۆدەبێتەوە.
لە عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە و سەردانی دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا دەکات و کونسوڵخانەی گشتی نوێ لە هەولێر ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ى سەردانەکەی جێگری وەزیر بۆ ئیسرائیل، ئاماژه به پەیوەندی بەردەوامی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا كراوه كه به‌هۆیه‌وه دامەزراوە دیپلۆماسییەکان بەهێز دەکات و دڵنیای دەدات لەوەی کە هاوکارییە دەرەکییەکان بەشدارن لە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئەمریکا.