"پەیام و رەفتارە دژبەیەکەکانی ئەمریکا هۆکارە"

دەرەوەی ئێران؛ هۆکاری نەچوونی شاندەکەیان بۆ پاکستان ئاشکرا کرد

فەرهاد حەسەن

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە بێ هۆکار نییە تاوەکو ئێستا بڕیاری چوونی شاندەکەیان بۆ پاکستان نەداوە بۆ بەشداریکردن لە دانووستانەکان ە دەلێت “تاوەکو ئێستا بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە بەشداریکردن یاخود نەکردنمن لە دانوستانەکانی پاکستان نەداوە”.

دەشڵێت هۆکاری ئەمەش بێ بڕیار نییە، بەڵکو بەهۆی پەیام و رەفتارە دژبەیەکەکان و کردەوە قبوڵنەکراوەکانی لایەنی ئەمریکییەوەیە.