پەیامیان هەیە
ئه‌مریكا له‌سه‌ر سووتانی قه‌یسه‌ریی هەولێر هاته‌ده‌نگ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوخه‌میی ئه‌مریكا به خه‌ڵكی هه‌ولێر و زیانلێكه‌وتووانی ئاگره‌كه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6.5.2024 كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له تۆڕی ئێكس رایانگه‌یاند، هاوخه‌میی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه زیانیان پێ گه‌یشتووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ‘دڵگرانین به ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕی هه‌ولێر له ته‌نیشت قه‌ڵای دێرینی شاره‌كه، هیوادارین هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی ئاگره‌كه‌وه بریندار بوون، به زووترین کات چاك ببنه‌وه”.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه و رۆڵی تیمی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی شاره‌كه، به‌رز ده‌نرخێنن.
شه‌وی رابردوو ئاگر له بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر كه‌وته‌وه و زیانێكی زۆری به بازاڕه‌كه گه‌یاند، به ملیۆنان دۆلار ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 132 كه‌س بریندار بوون.
بەیاننامەکە لەو لینکەدا بخوێنەوە