ئیلیاس حەزرەتی، سەرۆکی ئەنجومەنی زانیاری گەیاندنی حکومەتی ئێران
"بەرگە بگرن"
ئێران:ئەگەر شەڕەکە کۆتایى هات ئینتەرنێت ئاسایى دەبێتەوە
964+
وریا فەتاح
ئیلیاس حەزرەتی، سەرۆکی ئەنجومەنی زانیاری گەیاندنی حکومەتی ئێران، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، بارودۆخی ئینتەرنێت دوای تەواوبوونی شەڕ ئاسایی دەبێتەوە.
حەزرەتی ئاماژەی بەوە کرد کە شەڕ هەمیشە بارودۆخ و سنووردارکردنی تایبەت بە خۆی هەیە، بۆیە وتى،”خەڵک چۆن بەرگەی هەموو کێشەکانی تری سەردەمی شەڕ دەگرن، بە هەمان شێوە دەبێت بەرگەی کێشەکانی ئینتەرنێتیش بگرن.”
هەروەها داوای لە رۆژنامەنووسان کرد کە کەمێک ئارام بگرن و جەختی کردەوە کە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ، ئینتەرنێت بە تەواوی دەکرێتەوە و پەیوەندییەکان ئاسایی دەبنەوە.