لەپێناو گەیشتن بە رێککەوتن

پاکستان داوا لە ئەمریکا و ئێران دەکات ئاگربەست درێژ بکەنەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە داوایان لە هەریەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە ئاگربەست درێژ بکەنەوە و دەرفەتی تەواو بدەن بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکان.

وەزیری دەرەوەی پاکستان جەختی لەوە کردەوە کە تیشک خستنە سەر دیالۆگ و دیپلۆماسیەت باشترین و تەنیا رێگەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیرییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.

ئەم داوایەی پاکستان لە کاتێکدایە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بەردەوامن.

پاکستان

پاکستان "نیگەرانی"یەک وەکو کۆسپ لەبەردەم دانوستانەکان بە ترەمپ رادەگەیەنێت