رووداوی هاتوچۆ - وێنە: 964
لە نۆ مانگدا لە سلێمانی
رووداوی هاتوچۆ چوار هێندەی ژنان، کۆتایی بە ژیانی پیاوان هێناوە
964+
ئەحمەد مستەفا
له‌كۆی ئه‌و 142 كه‌سه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو كۆتایی مانگی ئه‌یلول له‌سنوری پارێزگای سلێمانی له روداوه‌كانی هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، 115- یان له ره‌گه‌زی نێر و 27 كه‌سیشیان له ره‌گه‌زی مێ بوون.
بەو پێیە بێت، زۆرینەی ئەو کەسانەی بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە دەبنە گیانیان لەدەستداوە، زۆرینەیان لە رەگەزی نێر بوونم بە گوێرەی ئامارەکە گیان لەدەستدانی پیاوان چوار هێندەی ژنان بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23.11.2025، عه‌قید به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ناوشار به‌شی رۆژئاوا بە پێگەی فەڕمی هاتوچۆی سلێمانی وتووە، ئەوەی لە ماوەی نۆ مانگدا لە سلێمانی تۆمار کراوە قوربانییەکانی نێر لە مێ زیاترە، ئەوە جگە لەوەی دوو هه‌زار و 792 كه‌سیش كه له‌ڕووداوه‌كاندا برینداربوون.
لەو رێژەیەش، دوو هەزار و 245 کەس لە رەگەزی نێر و 547 کەس لە رەگەزی مێ بوون.
پێشتر، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاماری ساڵانی نێوان 2018 بۆ 2025ی بڵاوکردەوە و وتی، قوربانییەکانی دەست رووداوی هاتوچۆ لەماوەی حەوت ساڵی رابردوو کەمی کردووە و “ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن!”.
وەزارەتەکە لە هەولێر و ژمارەیەک شوێن چالاکی هەبورو، لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینی بووی وتی، سیستەمی هاتوچۆ و کامێراکانی تیژڕەوی، ئەمڕۆ بەرهەمەکانیان دەرکەوت، “خەڵک دەپارێزین و ژیان بەرز دەنرخێنین”، دیارە ئەوە بەهۆکاری کەمبوونەوەی قوربانییەکان دەزانێ.
بە گوێرەی ئەو ئامارەی بڵاوی کردووەتەوە؛
لە ساڵی 2018، لە هەولێر 1332 رووداوی هاتوچۆ و 256 قوربانی هەبووە، لە ساڵی 2025 بووەتە 346 ڕووداو و 53 قوربانی.
لە سلێمانی لە 1158 ڕووداو و 185 قوربانی بۆ 678 ڕووداو و 126 قوربانی کەم بووەتەوە.
لە دهۆک لە 1091 ڕووداو و 117 قوربانی، بووەتە 457 ڕووداو و 56 قوربانی.