نه‌وت له به‌نزینخانه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت
هاوڵاتییانی ناحیەی شەمامک لە شێوازی نوێی دابه‌شكردنی نه‌وت رازین
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخستنی پسووڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر بڕیاری دا، دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر بگوازێته‌وه بۆ به‌نزینخانه‌كان، ئه‌مه‌ش له شه‌مامك جێبه‌جێ كرا و هاوڵاتییه‌ك ده‌ڵێت: “بە كه‌متر له كاتژمێرێك نەوتەکەمان وەرگرت”.
له ناحیه‌ی شه‌مامك، نه‌وتی سپی ئه‌مساڵ گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌نزینخانه‌یه‌كی نزیك سه‌نته‌ری گوندی پیرداود، به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی پێشوو كه دانیشتووان ده‌بوو به‌رمیله نه‌وته‌كانیان له‌به‌رده‌م بریكاره‌كانی ئازووقه به‌جێبهێڵن ئه‌مساڵ، هاوڵاتییان به ئۆتۆمبێلی خۆیان ده‌چوون و له به‌رامبه‌ر 200 لیتر نه‌وت، 104 هه‌زار دیناریان ده‌دا.
مه‌حمه‌د سابیر، دانیشتووی گوندی پیرداودە به 964ـی راگه‌یاند: “ماوه‌یه‌كی زۆره زیاتر لە 15 ساڵ دەبێت، به‌رده‌وام نه‌وتمان به به‌رمیل له‌به‌رده‌م بریكار وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به نۆره‌گرتنێكی كه‌م و كه‌متر له كاتژمێرێك، نه‌وته‌كه‌مان له به‌نزینخانه‌ی پیرداود وه‌رگرت.”
سیامه‌ند قادر نانه‌كه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخستنی پسووڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر، به 964ـی وت، “دابه‌شكردنی نه‌وت له ناحیه‌كانی ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر به بڕیاری شوێنی دابه‌شكردنی نه‌وت (مسته‌وده‌ع) و پارێزگای هه‌ولێر، گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌نزینخانه‌كان.”
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی خۆیان له داتای ئه‌لیكترۆنی مانگی نۆ تۆمار كردبێت، به‌شه نه‌وته‌كه‌یان وه‌رده‌گرن، ئامانجیش له‌م شێوازه نوێیه “كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغییه له‌ناو كۆڵانه‌كان”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر