كاره‌بای باوه‌خۆشێن و گونده‌كانی له ده‌ربه‌ندیخان جیا ده‌كرێته‌وە
پرۆژه‌یه‌كی نوێی كاره‌با له ده‌ربه‌ندیخان جێبه‌جێ ده‌كرێت
964+
ژێوار خدر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی كاره‌با، ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی گرنگی كاره‌با كردووه له ده‌ربه‌ندیخان، به بڕی زیاتر له 82 ملیۆن دینار، به مه‌به‌ستی باشتركردنی تۆڕی كاره‌بای سنوره‌كه.
ئه‌ندازیار باست عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، ده‌ستكراوه به دروستكردنی فیده‌رێكی نوێی دابه‌شكردنی كاره‌با له وێستگه‌ی گۆڕینی 11/33 كی ڤی زمناكۆ، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌بای ناوچه‌كه باشتر بێت.
دەشڵێت، “ئه‌م پرۆژه‌یه كاره‌بای ناحیه‌ی باوه‌خۆشێن و ته‌واوی گونده‌كانی به ئاراسته‌ی قه‌ره‌داغ، له تۆڕی كاره‌بای ناو شاری ده‌ربه‌ندیخان جیا ده‌كاته‌وه و فیده‌رێكی 11 كی ڤی تایبه‌تیان بۆ ده‌رده‌كرێت.” ئه‌مه‌ش واده‌كات دابه‌شكردنی كاره‌با بۆ ئه‌و ناوچانه ڕێكوپێكتر بێت.
“هێڵه نوێیه‌كه دوو كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بێت و 60 ستوونی كاره‌با داده‌نرێت، بڕیاریشه له كۆتایی مانگی داهاتوو كاره‌كانی ته‌واو بێت.” باست عه‌زیز وای وت.