لە ماوەی 15 هەفتەدا زیاتر لە 132 ملیۆن دیناری بەرهەمی جووتیاران ساغکراوەتەوە

وەرزی یەکەمی هەفتە بازاڕی کشتوکاڵی هەڵەبجە کۆتایی هات

964+
ژێوار خدر

وەرزی یەکەمی هەفتە بازاڕی کشتوکاڵی هەڵەبجە کۆتایی هات، کە ماوەی 15 هەفتە بەردەوام بوو، کشتوکاڵی هەڵەبجەش دەڵێت، لەو ماوەیەدا بای نزیکەی 132 ملیۆن دینار بەرهەمی جووتیارانی پارێزگاکە ساغکراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاند، هەفتانە زیاتر لە چوار بۆ پێنج هەزار گەشتیار سەردانی هەفتە بازاڕەکەیان کردووە، ئەمەش وەک یەکەم هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی بووە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، ئەم پڕۆژەیە لە 8.8.2025 دەستیپێکرد و تا 14.11.2025 بەردەوام بوو، ئامانجی سەرەکی پشتیوانیکردن بوو لە نزیکەی 100 بەشداربووی جووتیار و خاوەن کارگە بچووکەکان بۆ ئەوەی بەرهەمە تازەکانیان راستەوخۆ و بە شێوەیەکی شایستە بگاتە دەستی کڕیار، تەواوی خزمەتگوزارییەکانی هەفتەبازاڕەکە بە بێ بەرامبەر دابینکرابوون، کە ئەمەش جێی سەرنجی زۆربەی گەشتیاران بوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە بەهۆی کەمبوونەوە و تەواوبوونی زۆربەی بەرهەمی جووتیارانی ناوچەکەوە بووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنیانداوە کە لە ساڵی داهاتوودا بە “نەفەسێکی تازە و بەرهەمی ناوازەی جووتیاران” جارێکی دیکە هەفتەبازاڕەکە بەردەوام بێت.

هەفتەبازاڕی كشتوكاڵیی هەڵەبجە نزیكەی 50 ملیۆن داهاتی ه...

هەفتەبازاڕی كشتوكاڵیی هەڵەبجە نزیكەی 50 ملیۆن داهاتی هەبووە