دیمەنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران _ وێنە: 964
نوسراو بڵاوکراوەتەوە
هەڵەیە و لە سۆران مامەڵەکردن بە “ڤەیپ” ئاسایی نییە
964+
ئەحمەد مستەفا
چاودێری بازرگانی لە سۆران، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات، جگەرەی ئەلیکترۆنی “ڤەیپ” بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە.
ئەو قسەی چاودێری بازرگانی سۆران لە کاتێکدایە، لە رۆژانی رابردوو نوسراوێک لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە رێگەپێدانی “ڤەیپ”.
بەڵام، چاودێری بازرگانی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.11.2025 باسی لەوەکردووە، بۆ زانینی گشت هاوڵاتییان و پیشەوەرانی کاری “ڤەیپ” فرۆشتن دەکەن.
لەلایەن لیژنەکانی دەستبەسەردا گرتن، رێکاری یاسایی تووندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ڕۆژنامەی “نیویۆرک پۆست”ـی ئهمهریكی، توێژینەوەیهكی توێژەرانی سکوڵی پزیشکی زانکۆی یێڵ و زانکۆی دیوکی بڵاو كردهوه، كه تێیدا ئاماژهیان به بوونی ماددهی نیۆتامی كردووه لە 57 بەرهەمی جگەرەی ئەلیکترۆنی تامداردا لە کۆی 73 بەرهەمدا.
توێژەران وتوویانه، بۆیان دەرکەوتووە ئەو مادەیە 13 هەزار هێندەی شەکر شیرینترە و تا 65 هێندەی ئەسپارتام شیرینترە، ئەسپارتام شیرینییهكی بێشهكری دهستكرده و وهكوو جێگرهوهی شهكر له زۆربهی بهرههمه خۆراكییهكان بهكار دههێنرێت و تامهكهی دوو سهد هێندهی شهكر شیرینتره.
پێشتریش له نیسانی ساڵی ڕابردوودا ڕاپۆرتێك بڵاو کرایەوە و هۆشداری دا لەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەتوانێت ببێتە هۆی حاڵەتێکی چارەسەرنەکراو کە پێی دەوترێت “ههوكردنی كوشندهی سییەکان” و دەبێتە هۆی کۆکەی بەردەوام و ماندوویهتی و هەناسەتەنگی بهردهوام.