هەواڵەکان
مامۆستا ناڕازییه‌كان دڵخۆش بوون
+964
ژووری هەواڵ
مامۆستایانى كه‌ركوك خۆیان ساز و ئاماده‌كرد و چوونه سه‌ر جاده، به‌و نیه‌ته‌ى ئه‌وپه‌ڕى ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ده‌رببڕن كه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌كه‌یان نه‌دات، به‌ڵام هاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگیان به‌رزبكه‌نه‌وه، له‌ولاوه هه‌واڵیان پێگه‌یشت، كه ئه‌وه‌ى داواى ده‌كه‌ن بۆیان جێبه‌جێكراوه.
مامۆستایانى كه‌ركوك ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان كرایه خۆشی
ئه‌و جۆگه‌ڵه ئاوه‌ى له‌بیاره، كه وه‌كو خاڵێكى سنوورى باشوورى كوردستان له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان جیاده‌كاته‌وه، ده‌كرێته پڕۆژه‌یه‌كی ناوازه‌ى گه‌شتیارى و هه‌ر ئی ئه‌وه‌یه له‌دواى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه به‌و دیزاینه نوێیه ببینیت كه گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه كارى له‌سه‌ر ده‌كات.
جۆگه سنوورییه‌كه‌ى بیاره ده‌كرێته پڕۆژەیه‌كی گەشتیاری
گوێ له‌م چیرۆكه بگرن، كه له گه‌ڕه‌كى سۆران روویداوه، وه‌كو مه‌ته‌ڵ وایه. ماوه‌ى نزیكه‌ى 20 ساڵه پێنج خێزان له‌سه‌ر پێنج پارچه زه‌وى له گه‌ڕه‌كى ئیسقه‌ڵا خانوویان دروستكردووه لێى ژیاون، ماوه‌یه‌كه حكومه‌ت پێی وتوون ئه‌و شوێنه‌ى ئه‌وان خانوویان له‌سه‌ر كردووه ده‌كرێته قوتابخانه، ئه‌وانیش وتویانه مادام بۆ قوتابخانه‌یه و بڕیاره‌كه‌ش هی حكومه‌ته هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه، فه‌رموون له‌م نزیكانه قه‌ربوومان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش ببینه‌وه خاوه‌ن خانووى خۆمان.
له سۆران شوێنى پێنج خانوو ده‌كرێته قوتابخانه و خاوه‌نه‌كانیان ده‌ستبه‌تاڵ ماونه‌ته‌وه
ئه‌رێ، مه‌عقوله مامۆستا بێت له قوتابخانه وانه بڵێیته‌وه به‌و هیلاك و ماندووبونه كه‌چی كورسیی پێویست یان قه‌نه‌فه‌یه‌ك نه‌بێت بۆ پشوودان له‌سه‌ر دابنیشیت، ئایا ئه‌مه ره‌وایه؟