دژی بەقەزابوونی گوڵاڵە
رزگاری پاڵپشتی خانەقینیەکانن و گردبوونەوە
+964
میلاد جەلال -گەرمیان
ئەمڕۆ پێنج شەممە، چالاکوانان و دانیشتوانی قەزای رزگاری بۆ پاڵپشتی لە خانەقین گردبوونەوە، دژ بە بڕیاری بچوککردنەوەی جوگرافیای قەزای خانەقین.
دوای بڕیارێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ بەقەزاکردنی گوڵاڵە و دابڕاندنی لە خانەقین، نیگەرانی لای ھاوڵاتیان دروستکردووە، دوێنێ چوارشەممە خانەقینییەکان بایکۆتی گشتییان راگەیاند و ئەمڕۆش قەزای رزگاری بۆ پاڵپشتیان گردبوونەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا