شەوی رابردوو چی روویدا

هێرشی درۆن و مووشەک بۆ سەر کوردستان درێژەی هەیە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە درەنگانی شەوی رابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چی روویداوە هەمووی لێرە بخوێنەوە؛

-سوپای ئێران رەتیدەکاتەوە هیچ مووشەکێکی ئاراستەی تورکیا کردبێت، دووپاتیشیان کردەوە رێز لە سەروەری تورکیا دەگرن.

-سوپای ئیسرائیل: دەستمان کردووە بە شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرش بۆ سەر ژێرخانی رژێمی ئێران لە سەرتاسەری تاران.

-بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک، کە 964 بینیویەتی، هێرش کراوەتەسەر قەسری شیرین.

-لە نزیک ناحیەی سلێمان بەگی سنووری خورماتوو، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا، کە درۆنی تێدابووە و بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ 964، ئەم درۆنانە خەریکبوو ئاراستەی هەرێمی کوردستان بکرێن.

-شەوی رابردوو بە دوو درۆن هێرش کرایەسەر کەمپی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان و زیانی گیانی نەبووە.

-ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە بنیامین ناتەنیاهۆ کرد، خۆی لە ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی لە ناو خاکی لوبنان بەدوور بگرێت.

-سەرۆکایەتى هەرێم بڵاویکردەوە، سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی بە روونی بە وەزیری دەرەوەی ئێرانی وتووە: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە ململانێکان و وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت، نەک شەڕ.

-درۆنێکی تێکشکاو لە گەڕەکی 32ی پارکی هەولێر کەوتە خوارەوە و دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.

-درۆنێک پاش تێکشکاندنی، لە قەزای عەنکاوەی سەر بە هەولێر کەوتە خوارەوە و زیانی ماددی زۆری هەبوو.

-شەوی رابردوو جارێکیتر هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و کونسوڵخانەی ئەمریکا، سیستمی بەرگری بەرپەچی دایەوە.

-کۆشکی سپی رایگەیاند، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیان لەناوبرد.

-سەرۆکی ئەمریکا وتی: هەر کەس بیەوێت ببێت بە رابەر لە ئێران، دەکوژرێت

-تەنێکی نامۆ لە ئاسمانی هەولێر نزیک گوندی سێبیران لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە خرایە خوارەوە

-محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاری دا، بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری لە هەموو کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لەسەر کار لاببات.

-ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا هەڕەشەیەکی زۆر جدی لە وڵاتانی ئەوروپا کرد و رایگەیاند، بیر لەوە دەکاتەوە ئیتر غازیان بۆ نەنێرێت.

-شەوی رابردوو چوار جار هێرش کرایەسەر گوندی زڕگوێزەڵە و دەنگی بەهێز بیسترا

-سوپای پاسداران بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکەی زڕگوێز لە سلێمانی گرتە ئەستۆ و رایگەیاند، بارەگای ئەو حیزبە کوردییانەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بە سێ مووشەک کردووەتە ئامانج.

-میدیای فەرمی ئێران وەڵامی میدیاکانی ئەمریکای دایەوە و ئەم هەواڵەیان بە درۆخستەوە، گوایە هەزاران چەکداری پارتە کوردییەکان خەریکی چوونە ناو خاکی ئێرانن، بەڵام بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی ئێران ئەم هەواڵەی رەتکردەوە و بە “شەڕی دەروونیی ئەمریکا و ئیسرائیل” ناوی برد.

-سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند، هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوەپێدەکەن

-بە گوێرەی یو کەی ریپۆرت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆردومانی بنکەیەکی سەربازیی سوپای پاسداران کراوە لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

"سنە بەسەختی بۆردومان کرا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا"