"لەسەر زەوی دادەنیشین"

ژووری بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی گوندێکی کەلار بێ کورسی و قەنەفەیە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە قوتابخانەی گوندی دوومیلانە لە قەزای کەلار، ژوورێک ھەیە بۆ دانیشتنی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکە، بەڵام ژوورەکە تەنیا کوتەفەرشێکی تێدایە بەبێ ھیچ قەنەفە و کورسییەک، مامۆستایەکیش دەڵێت، “لەکاتی پشووی وانەکان لەسەر زەویەکە دادەنیشین”.

عەلی یارە یەکێک لە مامۆستاکانی قوتابخانەکە بە 964ـى وت، “بەس ئەو ژوورەمان ھەیە بۆ بەڕێوەبەر و پشوودانی مامۆستاکان، بەڵام ژوورەکە تەنیا دوو کورسی کۆنی تێدایە بۆ نۆ مامۆستا، لەکاتی پشووی نێوان وانەکان دەبێت لەسەر زەوییەکە دابنیشین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، چەندینجار بە نوسراوی فەرمی داوایانکردووە کورسی و قەنەفەیان بۆ دابین بکرێت، بەڵام تائێستا داواکارییەکەیان جێبەجێ نەکراوە.

سەبارەت بەو بابەتە 964 چەند جارێک پەیوەندیکرد بە عەدالەت لەتیف بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار، بەڵام پەیوەندیەکەیان بەردەست نەبوو.

گوندی دوومیلانە نزیکەی 20 بۆ 25 خولەک لە قەزای کەلارەوە دوورە، قوتابخانەکەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلارە و 11 خوێندکاری ھەیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە گەرمیان چوار قوتابخانە مەترسی رووخانیان لەسەرە

لە گەرمیان چوار قوتابخانە مەترسی رووخانیان لەسەرە