پێش ئەوەی هەڵیبدەن پێی زانرا

یەکێک لەو درۆنانە دەستی بەسەردا گیرا کە رووی لە کوردستان بوو

964+

ژووری هەواڵ

هێزەکانی سوپای عێراق ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری (کیا)یان گرت کە درۆنی لێ بارکرابوو رووی لە کوردستان بوو.

کاتژمێر دەورووبەری 11:30 شەوی چوارشەممە 04.03.2026 سەربازانی فەوجی سێی لیوای 88ی سەر بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین لە ناو گوندی حەفریەی نێوان سلێمان بەگ و دووزخورماتوو ئۆتۆمبێلێکیان بینیوە درۆنی لەسەر بووەو رووی لە کوردستان بووە، کاتێک چوونەتە سەری شۆفێرەکەو کەسێکی تر لەو ناوە بوون رایان کردووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی کە خۆی داوایکرد ناوی نەهێندرێت بە 964ی وت “ئەو ناوچەیە لە ژێر دەستی لیوای 52ی رێکخراوی بەرددایە لە ناو حەشدی شەعبی”، بەڵام نازانن ئاخۆ ئەوان لەو ئیشە بەرپرسن یان نا.