له سۆران شوێنى پێنج خانوو ده‌كرێته قوتابخانه و خاوه‌نه‌كانیان ده‌ستبه‌تاڵ ماونه‌ته‌وه
964+
ئاكام غه‌فور – سۆران
له‌گه‌ڕه‌كێكی سه‌نته‌رى ئیجاره‌ى سۆران، شوێنى پێنج خانوو ده‌كرێته قوتابخانه، خاوه‌نه‌كانیان داواى قه‌ره‌بوو ده‌كه‌نه‌وه و مه‌رجیشیان ئه‌وه‌یه له نزیك خانوه‌كانیان قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه.
پێنج خانووه‌كه له گه‌ڕه‌كى ئیسقه‌ڵاى سۆرانن، به‌قسه‌ى ئەزوەر ئەحمەد، خاوەنى یه‌كێك له خانووه‌كان، ئه‌و شوێنه‌ى خانووه‌كه‌یان لێ دروستكردووه ماوه‌ى نزیكه‌ى 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ناوى كه‌سانى دیكه‌وه بووه و تاوه‌كو ئێستاش پێیانم نه‌وتوون و ده‌شڵێت، ئه‌و زه‌ویانه‌شی كه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌وان دیاریكرابوون، به‌هه‌مان شێوه به‌ناوى هاوڵاتیانه‌وه‌ن.
وتیشی “ئه‌و پێنج خانوه‌ى ده‌كرێنه قوتابخانه پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئاو و كاره‌بایان بۆ دابینكراوه، نازانم چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ناوى كه‌سانى دیكه‌وه بن حكومه‌ت ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه دابین ده‌كات”.
محمەد مەلاش خاوەن خانووێكی دیكه‌یه، به 964ـى وت داوامان كردووه له نزیكه‌ى ئه‌و خانوانه‌ى خۆمان قه‌ره‌بوومان بۆ بكرێته‌وه
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن