"مەرجی سەلامەتییان تێدا نەبوو"

سێ كۆگای دەرمان لە رێگای گوێڕ سووتان

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لەسەر رێگای هەولێر – گوێر درەنگانی شەوی رابردوو سێ كۆگای دەرمان ئاگریان گرت، وتەبێژی بەرگریی شارستانییش دەڵێت، كۆگاكان هیچ مەرجێكی سەلامەتیی بەرگریی شارستانییان تێدا نەبوو .

موقدەم شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ 964 وتی، بە دە تیمەوە توانیمان ئاگری كۆگاكان كۆنتڕۆڵ بكەین، ئەو كۆگایانە دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی لێ هەڵدەگیرا، بەڵام هیچ مەرجێكی بەرگریی شارستانییان تێدا نەبوو، هیچ ئامێرێكی كوژانەوەی ئاگریشی لێنەبووە، زیانی گیانی نەبوو، زیانی ماددیش دواتر تیمێك دەیخەملێنن.

وتیشی، لە سەرەتا دوو تیم گەیشتنە شوێنی رووداوەكە دواتر ژمارەی تیمەكان زیادكرا بۆ دە تیم، تا ئێستا هۆكاری ئاگرەكە نازانرێت و لەلایەن لیژنەی هونەریی بەرگریی شارستانی لێكۆڵینەوەی بۆ دەكرێت .”

لەسەر رێگای هەولێر – گوێر ژمارەیەكی زۆری كۆگای كۆمپانیاكانی هەولێری لێیە .

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاگرەكەی دارستانی هەیبەت سوڵتان کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەكەی دارستانی هەیبەت سوڵتان کۆنتڕۆڵ کرا