قسەی محەمەد حەسانە

قبوڵ ناکرێت عێراقییەک بە ئاوارەیی بمێنێتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێ، هەبوونى هەزاران هاوڵاتی عێراقی لە کامپەکاندا قبووڵ نەکراوە، ئەم واقیعە ناتەبایە لەگەڵ توانای ئەو وڵاتەکە و خواستەکانی گەلەکەی.

باس لەوەشدەکات، ئەوان ئامادەن پاڵپشتی عێراق بكەین.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.11.2025، محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست “MEPS 2025” کە لەزانکۆی ئەمریکی دهۆک بەڕێوەدەچێ وتی، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق لانکەی شارستانییەتەکانن، قبوڵ ناکرێت عێراقییەک بە ئاوارەیی بمێنێتەوە.

ئەو نوێنەرەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، ئەم واقیعە ناتەبایە لەگەڵ توانای ئەو وڵاتە و خواستەکانی گەلەکەی، دەبێت رێز لەو دەستوورە بگیرێت کە فیدراڵیزمی تێدا چەسپاندووە، نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە پاڵپشتی عێراق بکات، بەڵام بەرپرسیارێتیەکە لە ئەستۆی سەرکردەکانی عێراقدایە.

لەبارەی ئایندەی عێراقیش قسەی کرد و وتی، عێراق بەرەو قۆناغێکی باشتر و داهاتوویەکی گەشتر دەڕوات، حەسسان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کاتی ئەوە هاتووە گەلانی ناوچەکە بە ئاشتی و گفتوگۆ بژین و خەونەکانیان بەدی بهێنن, رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵێک گەلی تێدایە کە دەیەوێت بە ئاشتی بژی و پەرەپێدانیان هەبێت و لەسەر ئاستی جیهان ببن بە ئاراستەی پێشکەوتن.

نوێنەرەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا، هیچ کەس ناتوانێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەنگڕێژ بکات، جگە لە خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆیان، ئەو وتی، عێراق ماندوو بووە لە قەیران و شەڕ و ئاڵنگاری، ئێمە نزیکەی 400 ساڵە لە داگیرکاری و قەیران دەژین، 400 ساڵە بەسە.

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌ر...

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی شیعه‌یان لە عێراق پێكهێنا