لەبارەى بودجەى ساڵى داهاتووش قسەکرا

سودانى بۆ بارزانى: موچەکانى ئەمساڵ بەپێى رێککەوتنەکان دەدرێن

964+

وریا فەتاح

لە پەراوێزى مێپس، هەردوو سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدڕاڵ کۆبوونەوە، هەڵبژاردن، موچە و بودجە، گفتوگۆى نێوانیان بوو.

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 18.11.2025، لە شاری دهۆک لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووینەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕاى پیرۆزبایى سەرکەوتنى پرۆسە و ئەنجامى هەڵبژاردن لە یەکترى، هەردوولا هیواخواز بوون کە ئەنجامەکانى هەڵبژاردن ببێتە هۆی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ لەپێناو سەقامگیریی دۆخی عێراق و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوازییە گشتییەکان لە عێراق.

لەبارەى موچە و بودجەوە، محەمەد شیاع سودانى جەختى کردووەتەوە کە “مووچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بە پێی رێککەوتنەکان دەدرێت و بۆ بودجەی ساڵی داهاتووش، هەرێمی کوردستان، بەشە بودجەی خۆی لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵ دەبێت”.

محەمەد شیاع سوودانی و تەیف سامی به‌ره‌و دهۆك به‌ڕێكه...

محەمەد شیاع سوودانی و تەیف سامی به‌ره‌و دهۆك به‌ڕێكه‌وتن