رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاو
تیمه‌كانى رزگارکردن لە سۆران مه‌شق و راهێنانیان بۆ كاتى باران بارین کرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگرى شارستانى سۆران تیمه‌كانى خۆى ساز و ئاماده‌كردووه بۆ هه‌ر حاڵتێك كه له‌م وه‌رزى باران بارینه‌دا رووبه‌ڕووى هاوڵاتیان ببێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌شق و راهێنانیان له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى په‌نگخواردنه‌وه‌ى ئاو ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران، رێنمایی تیمه‌كه‌ى ده‌كات كه چۆن له حاڵه‌تى په‌نگخواردنه‌وه‌ى ئاو بتوانن ژیانى هاوڵاتیان و ماڵ و حاڵیان بپارێزن.
له‌رێگه‌ى چه‌ند قادرمه‌یه‌كه‌وه چوارچێوه‌یه‌كى ئاسنین به ئاسنترین شێه دروست ده‌كه‌ن و دواتر له‌رێگه‌ى داپۆشینى چوارچێوه‌كه به نایلۆنێكی ئه‌ستوور ده‌یكه‌نه حه‌وزێكى ئاو، پاشان به‌هۆى مزه‌خه‌یه‌كه‌وه چۆنیه‌تى به‌تاڵكردنه‌وه‌ى حه‌وزه‌كه پیشان ده‌ده‌ن، بۆئه‌وه‌ى بتوانن له‌هه‌ر شوێنێكى ئیداره‌كه‌یان به‌هۆى بارانبارین كۆبوونه‌وه و پنگنه‌وه‌ى ئاو دروستبوو و بوو به مه‌تری له‌سه‌ر هاوڵاتیان، ئاوه‌كه به ئاسنترین شێوه به‌تاڵ بكه‌نه‌وه.
به‌رگرى شارستانى ده‌ڵێت، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه بە سەرپەرشتی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیان مقدمی پۆلیس کاروان میراودەلی، لەگەڵ بنکەی سۆران مەشق و راهێنایان بۆ کاتی باران بارین به تیمی رزگارکردن كرد، بە مەبەستی ئاماده‌كردنیان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.