لە 964ـەوە ناوى خۆت و کەسوکارت بدۆزەرەوە
لیستى ناوى ئەو کەسانەى بە تیروپشک ناویان بۆ حەج دەرچوو
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرەى کوردستان، لیستى ناوى ئەو کەسانەى بڵاوکردەوە کە ناویان لە تیروپشک دەرچووە بۆ وەرزى حەجى 2026 .
کلیک لێرە بکە و ناوى ئەو کەسانە ببینە کە لە تیروپشک دەرچوون
لەم لینکەدا، ناوى 3901 کەس دەرچووە و دەتوانن بەشدارى پڕۆسەى حەج بکەن و ناوى 1950 کەسى دیکەش وەک جێگرەوە هەڵبژێردراوە کە بە هەموویانەوە ژمارەیان 5 هەزار و 851 کەسە.
لە تیروپشکەکەدا 113 کورسى بۆ کەسوکارى شەهیدان تیروپشکى بۆکراوە و 113 ناوى دیکەش وەک جێگرەوە دیاریکراوە.
وەک ئەوەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرە لە کۆنگرەى رۆژنامەوانى ئەنجامدانى تیروپشکەکە ئاشکراى کرد، هەر قەزایەکى هەرێم بە جیا بەرکەوتەى هەیە لە ناوى حاجیان، ژمارەى حاجیانى هەر قەزایەکیش پەیوەستە بە خواست و تۆمارکردنى ناویان نەک ژمارەى دانیشتوانیان.