لە شەو و رۆژی رابردوودا

لە دێرەلوک زۆرترین و لە تەکیە کەمترین باران باریوە

شۆڕش قادری

لە شەو و رۆژی رابردوودا لە دێرەلوک زۆرترین و لە تەکیە کەمترین باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەزرەزانی هەرێمی کوردستان لە خشتەیەکدا رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی کوردستانی بڵاوکردووتەوە و بەپێی خشتەکە لە ناحیەی دێرەلوک 122 ملم و لە تەکیەش تەنیا 0.2 ملم باران باریوە.

دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە کە لە هەندێک شوێن تاوەباران بووە و زیانی بە تۆڕەکانی کارەباش گەیاندووە، ئەم شەپۆلە تاوەکو سبەی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی کوردستان لە خوارەوە؛

لە دێرەلوک زۆرترین و لە تەکیە کەمترین باران باریوە