ئاگادار و وریا بن
هاتوچۆى هه‌رێم رێنمایی بۆ شۆفێران له‌كاتى باران بارین بڵاوكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستى سه‌لامه‌تى گیانى شۆفێران و هاوڵاتیان چه‌ند رێنماییه‌كانى بۆ وه‌رزى باران بارین بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌ندێك ژماره‌ى خێراى فیاگوزاریشی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ كاتى پێویست بوون و ده‌ڵێت، ئه‌و ژمارانه بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌یاد مه‌كه‌ن.
پابەند بوونی تەواو بە هێماکانی هاتووچۆ بە تایبەت هێماکانی دیاریکردنی خێرایی لەسەر شەقام و رێگاکان و پێویستە گرنگییەکی زیاتر بدرێت بە ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئۆتۆمبێلی خۆت و ئۆتۆمبێلەکانی بەردەمت.
مافی پیادەکان بدە و هاوکارییان بکە لە پەڕینەوەیان لە شەقامەکان، پێش دەستکردن بە رۆیشتن دڵنیابەوە لە فڵچەکان، ئاو و ڕۆن، برێک، لایت، تایەکان.
پێویستە هەریەک لەم پارچانە لە ئۆتۆمبێلەکەتدا هەبن، ئاگرکوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆر، پێویستیەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، تایەی سپێر کە پێویستە ئامادە بێت بۆ بەکارهێنان.
لەو شوێنانە دووربکەوەرەوە کە کۆبوونەوەی ئاو یاخود لافاوی تیادا دروست دەبێت و پێویستیشە هەمیشە ئەم ژمارانەی خوارەوەت لە یاد بێت، ئه‌گه‌ر پێویست بوو په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌یت:
440ـ کۆنتڕۆڵی هاتووچۆ
115ـ بەرگری شارستانی
122 ـ فریاگوزاری تەندروستی
104 ـ پۆلیسی فریاکەوتن
106ـ کۆنتڕۆڵی ئاسایش