کاندیدی سەرکەوتوو عامر حوسێن
کاندیدی "تصمیم" بوو
عامر حوسێنی تەمەن 77 ساڵ یەکەم دانیشتنی پەڕلەمان بەرێوەدەبات
964+
ئەحمەد مستەفا
بە تەمەنترین کاندیدی سەرکەوتوو، کە ناوی عامر حوسێن-ە، بڕیارە سەرپەرشتی یەکەم دانیشتنی خولی یەکەمی پەرلەمانی نوێ بکات، عامر تەمەنی 77 ساڵە، لەم هەڵبژاردنەدا هەشت هەزار و 565 دەنگی بەدەستهێناوە و سەرکەوت بۆ پەرلەمان.
عامر حوسێن، بەتەمەنترین کاندیدی هاوپەیمانی تصمیم-ە لە بەسرە.
ئەوەش، دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت و ماوەی تانەدان و سکاڵاکان کۆتایی دێت، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەنجامەکان پەسەند دەکات.
دوای پەسەندکردنی کۆی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، سەرۆکایەتی کۆمار لەماوەی 15 رۆژدا پەسەندی دەکات و راسپاردن دەکات بۆ کۆبوونەوە.
بەگوێرەی رێکارە دەستوورییەکانی عێراق، پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دوای هەڵبژاردنەکان، ئەو ماوەیەی پێویستە بریتییە لە 130 بۆ 150 رۆژ و چەند قۆناخێک لەخۆدەگرێت.