"دوو مەتر و 60 سانتیمە"

لەم خواردنگەیە بە مەتر شاورمە دەفرۆشرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

شێفێک لە سلێمانی بەشێوازێکی جیاواز و بە مەتر لەفە و شاورمەی گۆشت و مریشک دەفرۆشێت و دەشڵێت خواستی زۆری لەسەرە.

ئەو شێفە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، سەرەتا کەسێک کە گەشتی بۆ وڵاتی لوبنان کردبوو و لەوێ لەفەیەکی لەو شێوەیەی خواردبوو و لێرە باسی کرد و منیش بڕیارمدا لەفەیەکی 60 سانتیمی بۆ دروست بکەم و هەر ئەو لەفەیەشم لە تیکتۆکەکەی خۆمەوە بڵاوکردەوە و لەوەوە مشتەری زۆرم بۆ هات و ئیتر کردم بە عادەت.

وتیشی، تا ئێستا درێژترین لەفە کە دروستی کردبێت دوو مەتر و 80 سانتیم بووە، لەسەر خواستی کڕیارەکان درێژی لەفەکان دیاری دەکات و نرخی یەک مەتر لەفە شەش هەزار دینارە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە سلێمانی پرۆژەیەک بۆ هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان راگە...

لە سلێمانی پرۆژەیەک بۆ هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان راگەیەندرا