دەنگدانی تایبەت و گشتی

تا ئێستا 48 سكاڵا گەیشتوونەتە كۆمسیۆن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، تا ئەمڕۆ 48 سكاڵا لە بارەی هەڵبژاردنەوە پێشكەش بە كۆمسیۆن كراوە.

جومانە ئەلغەلای لە گرووپی واتساپی رۆژنامەنووسان بڵاویكردەوە، تا ئەمڕۆ چوارشەممە 12.11.2025 ژمارەی ئەو سكاڵایانەی پێشكەش بە كۆمسیۆن كراون، بریتییە لە 48 سكاڵا، 39 سكاڵا سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت بووە و 9 دانەشیان پەیوەستە بە دەنگدانی گشتی.

كۆمیسۆن پێشتر لە بارەی سكاڵاكانەوە روونكردنەوەی داوە، كە لیژنەی لێكۆڵینەوە بەدواداچوونی بۆ دەكەن و دواتر دەستەی كۆمسیاران بڕیاری لەبارەوە دەدەن.

دوێنێ سێشەممە 11.11.2025 هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا، رۆژی 9.11یش دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو.

"هەشت سکاڵا لەسەر کاندیدەکانی کوردستان تۆمار کراوە"