کاتژمێر 6ـى تەواوە
پرۆسەى دەنگدان کۆتایى هات
964+
وریا فەتاح
لە کاتژمێر 6:00ـى تەواو، سەرجەم ئامێرەکانى دەنگدان لەکارکەوتن و پرۆسەى دەنگدان بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى عێراق، کۆتایى هات.
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن لە کاتژمێر 6ـى تەواو، کۆتایى پڕۆسەى دەنگدانى راگەیاند و وتى،”سوپاس بۆ بەشداریتان لە پڕۆسەى هەڵبژاردن”.
بۆ هەڵبژاردنەکەى ئەمڕۆ، 20 ملیۆن 63 هەزار و 773 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان مافى بەشداریان هەبوو لە پرۆسەکە، لەو ژمارەیە 2 ملیۆن و 844 هەزار و 51 دەنگدەر، لە هەرێمى کوردستان ئەو مافەیان هەبوو.