"رۆژ هەیە هیچم دەستناکەوێت"
دنیادیدەیەک دەنگی خۆی داوە و هاتووە بۆ کاسبی
964+
بڕوا مەجید- شارەزوور
36 ساڵە لەناو بازاڕی شارەزوور بە عەرەبانەکەی کاسبی دەکات و رۆژ هەیە هیچ دەستناکەوێت، بەڵام هەر زوو خۆی گەیاندووەتە بنکەکانی دەنگدان و دەنگی خۆی داوە.
ئەرکان تاهیر، پیاوێکی دنیادیدە و کاسبکارە لای عەرەبانەکەی لەم رۆژی هەڵبژاردنە بە بێ کاری وەستاببوو، پەیامنێری 964 چووە لای و پرسی بەشداری کردن کاریگەری هەیە و هیچ دەگۆڕێت لە ئیشەکەی ئەو، لە وەڵامدا وتی، من دەنگی خۆمدا، نازانم دەگۆڕێت یان نا ئەوەیان خوا دەیزانێ.
ئەم کاسبکارە رۆژانە لە هەزار دینارەوە پەیدای دەکات تا چوار هەزار، هەندێک رۆژیشی هیچی دەستناکەوێت، بەڵام بە هیوایە و پێشی باشە هەمووان بەشداری پرۆسەکە بن.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح