بە ژمارە سەرجەمیان تۆمار کراون 

راپۆرتی سەرەتایی تۆڕ و رێکخراوەکان لەسەر هەڵبژاردن

964+

توانا نەقی

توڕ و رێکخراوە نیشتیمەناییەکان بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران راپۆرتی سەرەتایی خۆیان خستەڕوو و بە ژمارە سەرجەمیان تۆمار کراون.

راپۆرتی سەرەتایی لەسەرجەم بنکە و وێستگەکان بەم شێوەیەیە:

– 136 حاڵەتی ئامادەنەبوونی ئەندامانی تیمی وێستگەی دەنگدان لە کاتی کردنەوەی بنکەکان.

– 173 حاڵەتی رێگریکردن لە نوێنەرانی قەوارە سیاسییەکان لە کاتی کردنەوەی بنکەکان.

– 181 حاڵەتی رێگری چوونەژوورەوەی نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی.

– 412 حاڵەتی پێشکەش نەکردنی زانیاری روون لەلایەن تیمەکانی وێستگەکانی هەڵبژاردن.

– 240 حاڵەتی دواکەوتنی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان لە کاتی خۆی.

– 133 حاڵەتی کێشەی تەکنیکی و پەیوەندیدار بە ئامێرەکانەوە.